بەدواداچون-INA
هەموو کەسێک بە قۆناغەکانی فشار و دڵتەنگیدا تێدەپەڕێت،بەڵام زۆرێکیان بەزەحمەت مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشانەدا دەکەن،لە کۆتاییدا لەبری ئەوەی یارمەتی پزیشکی دەروونی وەربگرن،تووشی جۆرە جیاوازیەکی زۆری تێکچوونی دەروونی دەبن.
شارەزایان بە ماڵپەڕی (کاسپر کلینک) یان ڕاگەیاندوە :- تێکچوونی تەندروستی دەروونی حاڵەتێکی باو و زۆرجار دەتوانرێت زۆر بەئاسانی چارەسەر بکرێت، بەڵام پێویستە بەدوای ئەو نیشانانەدا بگەڕێیت کە ئاماژەن بۆ پێویستی سەردانی پزیشکی دەروونی، کە بریتین لە:
1-کێشەی خەوتن.
2-خراپی ئەدای کارکردن لە شوێنی کار.
3-کۆنتڕۆڵ نەکردنی هەستەکان.
4-نەتوانین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخێکی پڕ لە ئازاردا.
5-هەستکردن بە بێبەهایی.
بەوێنە: زریانێكی خۆڵبارین ئاسمانی بەغدای داپۆشیوە