بهغدا-INA
هادی عامری، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر، کاندیدێکی سازان بۆ پۆستی پارێزگاری دیالە پێشکەش کرد.
عامیری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لەبەرچاوگرتنی چەقبەستوویی سیاسی و دابەشبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بۆ دوو تیم، هەروەها لەبەر نیگەرانیمان بۆ سەقامگیریی ئاسایشی دیالە و نەگەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەک، بۆیە بڕیارماندا کاندیدێکی یەکلاکردنەوە کاندید بکەین، کە ئەو گەنجە لێهاتووە ((محهمهد جاسم عومهیریه) كهیەکێکە لە خێزانە بەڕێز و دیارەکانی پارێزگای دیالە.
ئاماژەی بەوەشکرد" هیوادارین لە هەموو لایەنەکان و فراكسیۆنه سیاسییەکان پشتیوانی و پشتگیری و هاوکاری ئەم ئەرکە قورسە بکەن، هەروەها هیوادارین لە کوڕەکەمان محهمهد عومهیری کە بهیهك مهودا لهگهڵ هەموو هێزە سیاسییەکان رهفتار بكات، چونكه ئهوهی گرنگە بۆ ئێمە سەقامگیری دیالە و خزمەتکردنی خەڵکەکەیەتی.