ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: پرۆسه‌ی چاکسازی ئابووری بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت

ئابوری
  • 8-01-2024, 11:21
  • +A -A

    به‌غدا-INA
     هیشام ئەلریکابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران راگه‌یاند" پرۆسه‌ی چاکسازی ئابووری بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت.
    ئەلریکابی دوێنێ لەپۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی “X”، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووه‌“ لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆک وەزیران پرۆسه‌ی چاکسازی ئابووری بە خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌چێت كه‌به‌ئامانجی بەرزکردنەوەی واقیعی ئابوورییە بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو.
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یه‌کێک له پایه‌کانی پڕۆسه‌ی چاکسازی به‌کارهێنانی پاره‌ی کارتی ئه‌لیکترۆنی (Pos)ه ، بانکی ناوه‌ندی عێراقیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که وه‌ڵامێکی گه‌وره له‌لایه‌ن که‌ڕتی تایبه‌ته‌وه‌ هه‌یه.