بەغداد/ INA
وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕێکی دیکەی یارمەتی مرۆیی بەرەو غەززە بەڕێخستووە لەڕێگای فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی وبە بەدوداچوونێکی بەردەوام لەلایەن وەزیری بەرگری و سوپاسالارو بە سەرپەرشتی لێژنەی بەدووداچوونی ڕادەستکردنی کۆمەکیەکانی تایبەت بە گەلی فەلەستینی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی 16 تۆنی لە کەلوپەلی پزیشکی لە ڕەهۆڵی حوسەینی پیرۆزەوە لە بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلاء ەوەگەیاندە فڕۆکەخانەی عەریش لە کۆماری میسری عەرەبی.
وتیشی ئەم کۆمەکیە مرۆییانە بە سەرپەرشتی مانگی سووری عێڕاقی بە مانگی سووری میسڕی ڕادەستدەکرێن، بۆئەوەی ببرێنە فەلەستین و لەوێ بەسەر خەڵکی کەرتی غەززەدا دابەشبکرێن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بەشە یارمەتی دیکەش لەداهاتوودا بەردەوام دەنێردرێت بۆ گەلی فەلەستینی .
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەم پڕۆسەیە بە ئامادەبوونی لێژنەی باڵا بەڕێوەچوو کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان محمد شیاع سودانی پێکهێنراوەوبەسەرپەرشتی جێگری فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق اول ڕوکن قەیس محمداوی ئەنجامدرا.
پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چوار رۆژی داهاتوو