وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی سێ خەڵاتی تایبەت مەندی و داهێنان دەبەخشنە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی

  • 8-05-2018, 00:00
  • +A -A

    قاهیرە – ا ه ع ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی، سبەینێ چوار شەممە، لە بارەگای ئەمانەی گشتی كۆمكاری عەرەبی بە ئامادەبوونی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەكان و سەرجەم وەزیرانی راگەیاندن كۆدەبنەوە. لای خۆیەوە فەوزی غول بەرێوەبەری ئیدارەی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندنی عەرەبی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" عێراق چەند خەڵاتێكی بەدەستهێناوە و لە كۆبونەوەی سبەینیدا خەڵاتەكان دابەشدەكرێن، لەوبارەیەوە خەڵاتی تایبەت مەندی دەدرێتە تەلەفزیۆنی عێراق بەو پێیەی یەكەم تەلەفزیۆنی عەرەبی بووە لەساڵی 1956 دا دەستی بە پەخش كردووە، لەگەڵ تێپەربوونی 42 ساڵ بەسەر دەستپێكردنی پەخش بە شێوەی رەنگاورەنگ لە ساڵی 1976 دا. وتیشی خەڵاتێكی تریش وەردەگرێت كە ئەویش خەڵاتی تایبەتمەندیە لە راگەیاندندا لەلایەن پەیامنێرانی هەواڵەوە دەدرێتە حەلا عەبدولهادی پەیامنێر، هەروەها بەرنامەی (براءة اختراع)یش خەڵاتێكی تری بەدەستهێناوە.