لە دیالە تیرۆریستێك دەستگیركرا و دەستیش بەسەر بڕێك چەكدا گیرا

ئەمنی
  • 1-05-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع هێزە ئەمنییەكان تیرۆرستێكی داعشیان لە پارێزگای دیالە دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر بڕێك چەكدا گرت. عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمرۆ سێ شەممە، وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: تیرۆریستێكی داعشیان دەستگیركردووە لە چوارچێوەی ئەو ناوچەیەی كە بە ویلایەتی دیالە ناوی دەبەن، دەشڵێت ئەو تیرۆریستە بەرپرسی كۆگای چەك و تەقەمەنی بووە". وتیشی "هێزە ئەمنیەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی دیالە توانیویانە لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناحیەی سەعدیەی پارێزگای دیالە ئەو تیرۆریستە دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر 41 چەكدا بگرن".