دەستەی خانەنشینی شایستەکانی قوربانیانی تیرۆر ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-05-2023, 21:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی قوربانیانی تیرۆر.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەستمانکردووە بە خەرجکردنی شایستەداراییەکانی قوربانیانی تیرۆر کە ژمارەیان دەگاتە 9496 ئەویش بەپێی میکانیزمێک کە پێشوەخت لەلایەن سەرۆکایەتی دەستەکەوە دانراوە.
    دەستەکە داوای لە سوودمەندانی ئەم شایستەیە کرد کە بانکەکان و دەروازەکانی خەرجکردنی ئەلکتڕۆنی بەسەربکەنەوە لەبەغداولەپارێزگاکان بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان.