وەزیری خوێندنی باڵا تاقیگەو بنکەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی خوێن دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 30-05-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری خوێندنی باڵا نەعیم عبودی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هۆڵ و تاقیگەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی خوێنی لەزانکۆی موستەنسڕیە کردەوە.
    وەزیری خوێندنی لە وتەیەکیدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزارت مکووڕە لەسەر ئەوەی کە زانکۆکان خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاووڵاتیان بکەن بەتایبەتی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان.
    وەزیری خوێندنی باڵا بەیاوەری سەرۆکی زانکۆی موستەنسڕیە سەردانی بەشەکانی زانکۆکەی کرد و ڕانمایی دا کەپێویستە خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بکرێت بەهەماهەنگی دەزگاتەندروستیەکانی دیکە.
    هەروەها هەستا بەسەردانیکردنی بنکەی عێڕاقی بۆ توێژینەوەکانی شێرپەنجە و بۆماوەیی و تاقیگەی خوێنمەیین کەسەربە زانکۆکەن و جگەلەوەش دەسخۆش لەکارمەندانی سەتەرەکەکرد بۆ پاراستنی ئاستی زانستی خۆیان.