دەستپاکی پارێزگاری پێشووی بابل بانگهێشت دەکات

ناوخۆ
  • 30-05-2023, 13:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستپاکی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بۆ لێپێچینەوەلە سەرپێچیەکانی بانگهێشتی پارێزگاری پێشووی کەربەلای کردووە.
    بەیاننامەی دەستپاکی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای لێکۆڵینەوەی شاری حلە بڕیاریدا کە بانگهێشتی پارێزگاری پێشووی بابل بکات بەمەبەستی لێپێچینەوەلە دۆسیەی حەواڵە نەکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی نیل بۆ دوو کۆمپانیا بۆ تەواوکردنیان هەرچەندە سەرجەم مەرجەکانیان جێبەجێکردبوو.
    وتیشی لێژنەکە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێنەکردووە بەتەواوەتی و ئەمەش بوو هۆی دواخستنی پڕۆژەکە هەرچەندە پێویستیەکی زۆر بۆ پڕۆژەکە لەئاراداهەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەی نیل.
    وتیشی دادگاکە فەرمانی بانگهێشتکردنەکەی بەپێی مادەی 331 ی یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە 111ی ساڵی1969 دەرکرد.