بانکی ڕافیدەین وەجبەیەکی دیکە لە پێشینەکان خەرخدەکات

ناوخۆ
  • 29-05-2023, 16:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"بانکی ڕافیدین" سەرفکردنی وەجبەیەکی نوێی پێشینەی بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە: کە سەرفکردنە لە 5 ملیۆنەوە تا دەگاتە 25 ملیۆن دینارە و ئەو پێشینەیە بە ئاگادارکردنەوەی کەسی داواکارە لەڕێگەی ناردنی نامەیەکی کورتەوە کە ئاگادار دەکرێتەوە لە پێدانی پێشینەکە، دوای ئەوەی هەموو ڕێکارەکانی پێدانی پێشینەی تەواوکردووە و لەرێگای ماستەر کارتەکەیەوە پارەکەی وەردەگرێت . 
    بانکەکە داوای لە سودمەندانی ئەو پێشینەیە دەکات کە پێداچوونەوە بە لقەکانی بانک یان شوێنەکانی پارەدان بکەن بۆ وەرگرتنی پێشینەکە.
    بانکەکە لەبەیاننامەکەدا ئەوەش دەخاتەروو"کە بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر پێدانی پێشینەکان بەپێی خشتە و کاتی داواکاران ،کە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی بانکی ئەلڕافیدەینەوە داوا دەکرێت .