دەستگیرکردنی دزێکی مەترسیدار لە شاری موسەننا

ئەمنی
  • 29-05-2023, 13:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی ئەنجامدەر و دارێژەری پلانی دزێک بە چەک لە پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەکەی دەزگاکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"لەچوارچیوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، لەسەر بنەمای بەدواداچوونی مەیدانی و تەکنیکی، توانیان تۆمەتباری سەرەکی و پلاندانەری دزی چەکداری لەگەڵ یەکێک لە تۆمەتباران لە بەغدای پایتەخت دەستگیربکەن،کە بڕی یەک ملیار دیناری عێراقییان لە شوێنێکی پارێزگای موسەننا دزیوە .