وەزارەتی پلاندانان ڕێژەی دانیشتوانی شار و گوندەکان دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 29-05-2023, 11:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان ڕێژەی دانیشتوانی شار و شارۆچکە و ناوچە گوندنشینەکانی دیاریکرد، هاوکات ئاماژە بەکێشانەوەی یاسەیەک دەکات لە پەرلەمان.
    "عەبد زەهرا هنداوی " وتەبێژی وەزارەتەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "رێژەی دانیشتوانی شارەکان 69.9%،هەروەها ڕێژەی دانیشتوانی گوندنشینەکان 30.1%.
    "هنداوی "ووتیشی: بەشێک لەو ناوچانەی دەکەونە دەرەوەی شارەکان وەک دەورووبەروو گوندەکان دووچاری داگیرکاری و زیادەرووۆی بۆتەوە لەلایەن خەڵکەوە بەهۆی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت ، هەروەک هۆکارێکی نەبوونی یاسایەکە کە ڕێگری لەو دەستدرێژیانە بکات بۆ سەر ناوچە کشتوکاڵییەکان.
    هەروەک ووتیشی "حکومەت یاسای ڕێکخستنی گەڕەکە هەژارەکانی لە پەرلەمان کشاندەوە بۆ ئەوەی بەپێی ئەو گۆڕانکاریانەی لە وڵاتدا ڕوویانداوە پێداچوونەوەی تێدا بکات.