ئەعەرەجی بە سەرۆکایەتی وەفدێكی ئەمنی بەرەو تاران بەڕێکەوت

ئەمنی
  • 29-05-2023, 10:50
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعرەجی"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکانی ئاسایشی پاراستنی سنووری نێوان عێراق و ئێران بە سەرۆکایەتی وەفێکی ئەمنی بەرەو تاران بەڕێکەوت.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە ، ئەماژە بەوە کراوە " کە لە ژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان "قاسم ئەعرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی وەفدێكی ئەمنی بەرەو تاران بەرێکەوت. 
    هەروەک ڕاگەیەندراوەکە خستویەتیە روو"سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێرانە .