شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەی راستی راگەیاند

ئەمنی
  • 28-05-2023, 18:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەنجامی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێری ڕاستی، لە ناوچەکانی دیالە و توزخورماتۆ و کەرکوک ڕاگەیاند.
    شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و گرنگی بەردەوامی فشارەکان لەسەر چەتە تیرۆریستییە شکستخواردووەکان،هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و بەبەشداری وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی حەشدی شەعبی،بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا، و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک فەرماندەکان ، قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەکانی ڕاستی لە رۆژی 27 و 28 مانگ بەڕێوە چوو ، لەناو چەی بۆشایی ئەمنی نێوان ناوەند و هەرێم، و،لە دیالە و توزخورماتۆ و کەرکوک.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد: کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەک لە کۆشک و مۆڵگەی تیرۆرستان خاپورکرا و دەست بەسەر جەندین چەک و کەرەسەتەو بۆمب و تەقەمەنی و ماتۆرسکیل و چەندین کەرەستەی جیاواز کە سودیان لێ وەردەگرت بۆ کاری تیرۆر دەستی بەسەرداگیراو و زۆربەی ناوچەکە لەو پاشماوانە ئەو چەتانە پاککرایەوە .