ئاژانسی هەواڵگریی تیرۆریستانی مەترسیدار لە وڵاتێكی دراوسێیەوە ڕادەكێشێت

ئەمنی
  • 28-05-2023, 15:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش ڕایگەیاند كە ئاژانسی هەواڵگری توانیویەتی دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە وڵاتێكی دراوسێیەوە ڕابكێشێت.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ و لەگەڵ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی كە چەند ڕۆژێكی خایاند دوو تیرۆریستیان دەستگیركردووە دوای ئەوەی ئەوان لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێی پارێزگای نەینەوا ڕاكێشران، یەكێكیان بە قەناس بەدەست و ئەوی دیكەیان لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردندا لە چەكداركردن و تەڵە و تەقەمەنی كاردەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد :رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر، هەروەها ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.