بەهاوبەشی سوپا وپێشمەرگەو حەشد ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە ناوچەی بۆشایی ئەمنی بەرێوەچوو

ئەمنی
  • 27-05-2023, 22:08
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، 25 حەشارگەی تیرۆرستانی دۆزیەوە، هەروەک دەستی بەسەر دوو تونێلی تیرۆریستان و (7) تەقەمەنی و گوللەیەکی هاوەنی 28 ملمی دەستبەسەرداگرت ، هەروەها خاڵێکی چاودێری لەچەند ناوچەیەکی جیاجیا لەناوبرد.
    لەبەیاننامەیەکی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە"لە ژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەکان بەرێوەچوو ، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکانی داعش، لەچەند ناوچەیەکی بۆشایی ئەمنی کەتیایدا، (25) کۆشک و دوو تونێلی تیرۆریستان دۆزرایەوە، لەگەڵ (7) ئامێری تەقەمەنی، و هاوەنێکی ٢٨ ملم، و خاڵێکی چاودێری و چەند ماتۆڕسکیلێک، لە دیالە و توزخورماتوو و کەرکوک.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی سوپا و پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی حەشد ئامادەبوون، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا،بە ئامادەبوونی سەرۆک ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزەکانی وشکانی، فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆن و فەرماندەیی میحوەرەکان بەڕێوەچوو. 
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەدا"کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە، لەلایەن یەکە ئەمنییە قارەمانەکانمانەوە لە کەرتەکانی بەرپرسیارێتی ئەنجامدراوە و ،کاریگەری گرنگی لەسەر پێشکەوتنی کاری ئەمنی و بەردەوامی سەقامگیری و ئاسایش لە شارەکاندا هەیە و قۆناغی هەڵمەتەکە بەردەوامی دەبێت .