وەزیری تەندروستی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی تای خوێنبەربوون و پەیامێکیش بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دەنێرێت

ناوخۆ
  • 27-05-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئه مڕۆ شەممه "ساڵح حسناوی "وەزیری تەندروستی،دڵنیایی دەداته هاووڵاتیان که ئەو دەنگۆیانەی له میدیاکانه وه بڵاو دەکرێتەوە سەبارەت بە تای خوێنبەربوون،بۆ ترساندن و تۆقاندنی خەڵکە، هەروەک پەیامێکیشی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ کرد له پێویستی گرتنەبەڕی ڕێوشوێنی خۆپارێزی.
    "حەسناوی" ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لەگەڵ "محمد جابر عەتا" پارێزگاری بەغدا ئەنجامیدا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد، ووتی:هاوڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە کە "ئەوەی لە میدیاکاندا لەسەر تای خوێنبەربوون بڵاو دەکرێتەوە گەورە کراوە، حاڵەتی تۆمارکراو هەیە بەپێی ستانداردە زانستی و پزیشکییەکان لەلایەن تیمەکانی وەزارەتی تەندروستیەوە چارەسەر دەکرێت.
    "حەسناوی"ووتیشی"رێکارەکانی خۆپارێزی زۆر پێویستن، بەتایبەت ڕێکارەکان و رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەبارەی بەخێوکردنی ئاژەڵان، و بەدواداچوونی ئەو شوێنانەی کە ئاژەڵی تێدایە، بە هاوکاری کلینیکی ڤێتێرنەری، و نەخۆشخانەکانی ڤێتێرنەری و قەسابەکان و خانمانی ماڵەوە، ئەوە جگە لە شۆشتنی گۆشت بە باشی و شۆردنی دەست پێش و دوای بڕینی گۆشت کوڵاندنی گۆشت لەکاتی لێنانی.
    وەزیری تەندروستی لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی "بابەتی تای خوێنبەربوون کەمترە لەوەی کە دەنگۆی ئەوە هەیە لە مندا هەبێت .