شاندێکی ئەمنی باڵا دەگاتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک

ئەمنی
  • 27-05-2023, 11:03
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شاندێکی ئەمنی باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بۆ بەدوداچوون بۆ باری ئەمنی پارێزگاکە.
    بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شاندێکی ئەمنی باڵا بەسەرۆکایەتی سوپاسالارفەریق اول ڕوکن عەبدولئەمیر یاراللە وجێگری فەرماندەی هاوبەش و فەرماندەی هێزی وشکانی و بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی گەیشتنە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کرکوک.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە سەردانەکە بەمەبەستی بەدوداچوونکردنە بۆ بارودۆخی ئەمنی و پلانەکانی نەهێشتنی تیرۆریستان و ڕاوەدوونانیان وهەروەها پلانەکانی ڕێکخستنی هێزە سەربازیەکان لەشاری کرکوک.