وەزیری نەوت دەسپێشخەری بژاردەکان بۆ خوێندنی بکالیوریۆس لە زانکۆکانی جیهان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 27-05-2023, 10:41
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری وزە و وەزیری نەوت حیان عبدالغنی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە دەسپێشخەری دەستەبژێرەکان بۆ 100دەرفەتی خوێندنی بکالیۆریۆس لە زانکۆ جیهانیەکان ڕادەگەیەنێت.
    عبدالغنی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەسپێشخەری دەستەبژێری بۆ 100 قوتابی ڕادەگەیەنین بۆ خوێندن لە زانکۆکانی جیهان کەتایبەت دەکرێت بە یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2023- 2022.
     وتیشی کە ئەم دەرفەتە ئەو قوتابیانە دەگرێتەوە کە نمرەکانیان لەسەرووی 95 ەوەیەبۆ بەشی ئەدەبی.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد ئەم کارە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی قوتابیانمان ئەنجام دەدرێت ، داواشی لەقوتابیان کرد کە کۆششی زیاتربکەن بۆ بەدەستهێنانی پلەزانستی شیاو .
    لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاهێنان و پەڕەپێدان لەوەزارەت 
    هشام یاس شعلان وتی پێشکەشکردنی قوتابیان بۆ ئەم دەرفەتە لە 15 ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات و وەزارەت سەرجەم تێچووی دارایی ئەم پڕۆسەیە لە ئەستۆ دەگرێت.