ئەعڕەجی : بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی سەردانی سلێمانی دەکات

ئەمنی
  • 27-05-2023, 10:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی قاسم ئەعڕەجی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە شاری سلێمانی.
    بەیاننامەی ڕاوێژکارێتی ئەمنی نەتەوەیی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە شاری سلێمانی بەمەبەستی تاووتوێکردنی پەڕاوی ئەمنی نێوان عێڕاق وئێران.