بازرگانی دانەوێڵە: ڕۆژی شەممە پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 25-05-2023, 21:21
  • +A -A

    بەغداد - INA- محەمەد تاڵبی
    كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەست بە پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
    حەیدەر نوری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەجبەی چوارەمی بڕە پارەی داراییمان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە، بە بەهای 500 ملیار دینار، بۆ خەرجكردنی شایستەی جووتیاران، بەمەش كۆی گشتی بڕی ئەو چوار ملیار دینارە گەیشت، و جوتیارانیش ڕازین بە خێرایی وەرگرتنی شایستەكانیان.
    نوری ئاماژەی بەوەشكرد: شەممەی داهاتوو وەرزی بازاڕكردن دەكرێتەوە، هیوادارین لە نێوان 375-400 هەزار تۆن لە هەرێم وەربگرین.