تەندروستی هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە: ئاستی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون كەمە

ناوخۆ
  • 25-05-2023, 20:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە ئاستی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق بەراورد بە ساڵانی پێشوو لە كەمبوونەوەدایە، داواشی لە هاووڵاتیان كرد پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕاسپاردەكانی وەزارەت بۆ ڕێگریكردن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.
    وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەیف بەدر لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: نەخۆشی تای خوێنبەربوون نەك تەنها لە عێراق بەڵكو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆربەی وڵاتانی جیهان لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو بڵاوبووەتەوە، وتیشی: زۆربەی وڵاتانی دراوسێ حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون تۆمار دەكەن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئاستی توشبوون لە عێراق روو لە كەمبوونەوە دەكات ئەگەر بەراورد بە ساڵانی رابردوو بكرێت، بەڵام پێویستە گرنگی بە نیشانەكانی سەرەتایی بدەین، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە زۆرترین زیانیان پێدەگات.
    وتیشی: هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی تیمەكانی كۆنتڕۆڵی تەندروستییەوە، كاردەكات بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتانە بە هاوكاری لایەنە ئەمنییەكان، هەروەها ئەو حاڵەتانەی كە لە قۆناغێكی سەرەتاییدا دەدۆزرێتەوە، هەروەها هۆڵێكی تایبەت بە حاڵەتە پەتازانییەكان لە هەموو نەخۆشخانەكانی عێراقدا تۆماركراون.
    ئاماژەی بەوەشكرد: زۆربەی ئەو حاڵەتانەی كە لە دامەزراوە تەندروستییەكانمان وەرگیراون، چاودێری تەندروستی تەواویان وەرگرتووە و دوای پێشكەشكردنی چارەسەری پەسەندكراوی وەزارەتی تەندروستی بەتەواوی چاكبوونەتەوە.
    سەیف بەدر داواشی لە هاووڵاتیان كرد پابەندی ڕێكار و ڕاسپاردەكانی خۆپارێزی و ڕاسپاردەكانی وەزارەت بن و گۆشت لە دوكانە مۆڵەتپێدراوەكان بكڕن بۆ ئەوەی رێگری لەتووشبوون بە ڤایرۆسەكە بكەن و ڕێگری لە زیادبوونیان بكەن.