کەشناسی ..پێشبنی باران بارین لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو دەكات

ناوخۆ
  • 24-05-2023, 10:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی باران دەبارێت سبەی پێنجشەممە و ڕۆژی دوای سبەی هەینی.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی كەشناسی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ دەرفەتێک بۆ بارینی بارانێکی نەرم لە شوێنی جیاواز، هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ڕەشەبا، و سەبارەت بە پلەکانی گەرما، لە بەشی ناوەڕاست و باشوور لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە، لە کاتێکدا لە بەشی باکووری وڵات کەمێک بەرزتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو."
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە دەڤەری ناوەڕاست ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دەرفەتی بارانبارینی سووک باران لە شوێنی جیادا کە دەبێت لە هەندێک کاتدا ڕەشەبا دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە."
    هەروەها ئەوەیش هاتوور كە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە هەموو ناوچەکانی وڵات، هەروەها پلەکانی گەرماش، کە هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور، و کەمێک نزمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باکوری وڵات”.