خانمی یەکەمی عێڕاق ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لە داڕشتنی گووتاری نیشتیمانی بەرزدەنرخێنێت

ناوخۆ
  • 23-05-2023, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاق دکتۆر نبیل جاسم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشوازیکرد لە هاوسەری سەرۆک کۆمار خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمد لە بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی .
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم شڕۆڤەیەکی تێروتەسەلی دەربارەی گووتاری تۆڕەکە و ئاسۆکانی پێشخستن و پڕۆژەکانی داهاتووی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.
    لەلایەن خۆشیەوە خانمی یەکەم ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی بەرزنرخاند لە داڕشتنی گووتاری نیشتیمانی و دەسخۆشیشی لەو بەرەوپێشچوونانەکرد کەلەتۆڕەکەدا ئەنجامدراون ، پاشانیش سەردانی مۆزەخانەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کرد کە شتی مێژوویی و تاسووخەی هونەری وڕاگەیاندنی لەخۆگرتووە.