وەزارەتی تەندروستی ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-05-2023, 15:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووانی بە پەتای خوێبەربوون ڕایگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەت سیف بدر بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئاماری کۆتایی تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتووەتە 128 تووشبوو کە 18 یان گیانیان لەدەستداوە، وتیشی کە زوربەیان لە پارێزگای زیقاڕدابوونە.
    هەروەها وتی ڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی لەوەدایە کە زووتر نەخۆشیەکە دەستنیشان بکات چونکە دەبێتە هۆکاری زووچاکبوونەوەی نەخۆشەکە.
    ڕوونیشی کردەوەکە زۆربەی کارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون دەکەوێتە سەر شانی وەزارەتی کشتوکاڵ کەپێوستە لەوەڕی هەڕەمەکی جارەسەربکەن و ئاژەڵان لەنێوان پارێزگاکاندا بە شێوەیەکی گونجاو بگوازنەوە.