دادگای تاوانەکانی بابل بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەرکردەیەکی داعش دەردەکات

ناوخۆ
  • 23-05-2023, 13:51
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    دادگای تاوانەکانی بابل ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەرکردەیەکی داعش دەرکرد.
    دادوەری لە بەیاننامەیەکداکەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانەکانی بابل بڕیارێکی لەسێدارەدانی بۆ سەرکردەیەکیداعش دەرکرد کە پلەی سەربازی گشتی هەبوو بەناو ویلایەتی جەزیرە لەشاری ئەنبار.
    وتیشی کە ئەم بڕیارە بەپێی مادەی چوار/ 1 لەیاسای نەهێشتنی تیرۆر وەرگیرا، بەرامبەربە تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێل و ڕووخاندنی پردی یابانی لە ناوچەی سەقڵاویە کەبووە هۆی شەهیدکردنی چوار سەرباز لە سوپای عێڕاقی و برینداربوونی 22 کەسی دیکە.