وەزیری داد جەخت لەسەر گرنگی فراوانکردنی پڕۆسەکانی بونیادنانی قوتابخانە چاکسازیەکان دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 23-05-2023, 13:23
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە قوتابخانەکانی چاکسازی زۆرتربکرێن.
    وەزارەتی داد لە ڕاگەیاندراوێکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری داد سەردانێکی بۆ چاکسازی مێرمنداڵان کرد لە نەینەوا، بۆشارەزابوون لە بارودۆخیان ، و هەروەها ئەنجامدانی بەدووداچون بۆ کێشە یاسایی و مرۆییەکانیان .
    لەمیانەی سەردانەکەیدا شوانی پێداگری کرد لە پاراستنی مافی نەوجەوانان لە چاکسازیەکاندا.
    ئەویش بەگوێرەی بەرنامەوپلانی حکومەت بۆ پاراستنی بنەماکانی مای مرۆڤ ، لەهەمان کاتیشدا پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ فەرمانگەکانی چاکسازی و بەرەوپێشبردنی کاروئەرکەکانیان تاکو بتوانن بیروهزرەکانی تاوان و لاگیری لە مێشکیاندا وەدەرنێن.