لە پێنج پارێزگادا دوو تیرۆریست و 18 تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆردا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 22-05-2023, 12:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و 18 تۆمەتباری بەتۆمەتی جۆراوجۆر لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوە کردووە"بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان هێزێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و میسان و هەواڵگری سەربازی، دوو تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر لە موسڵ و ئاڵتون کۆپرێ لە کەرکوک دەستگیر کران ، هەروەک (18) تۆمەتبار بە دۆسیەی یاسایی جۆراوجۆر لەچەند ناوچەیەکی جیا جیای عێراق دەستگیر کران.