شانەی ئەمنی: دوو ئەندامی تۆڕەکانی قاچاخچێتی نەوت لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 21-05-2023, 22:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی تۆڕێکی قاچاخچێتی نەوتی لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
    لەبەیاننامەیەکدا کە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە" دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و چاودێریکردنی تەکنیکی ورد، و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی نەوت،دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشکنین ، توانی بیرێکی نەوت بدۆزێتەوە کە تۆڕێکی دزینی نەوتی سپی بە بۆری لەناو کێڵگەیەکدا لە ناوچەی فەحامە لە بەغدا قاچاخچیەتیان بەو نەوتە کردوە .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە "لەهەمان شوێن دوو ئەندامی تۆڕەکانی قاچاخچێتی نەوت دەستگیرکراون، ڕێکاری یاسایی پێویستشیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.