هێزەکانی حەشدی شەعبی : فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گرنگییەکی زۆر بە قەزای شنگال دەدات

ئەمنی
  • 19-05-2023, 22:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"خزەیر مەتروحی " فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشدی شەعبی، دووپاتی کردەوە کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان "محمد شیاع سودانی" گرنگییەکی زۆر بە قەزای شنگال دەدات.
    "مەتروحی" لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA روماڵ یدەکرد رایگەیاند : "محمد شیاع سودانی"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،گرنگییەکی زۆر بە بەرقرارکردنی ئاسایشی قەزای شنگال دەدات، کە ڕەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری دۆخی ئابووری قەزاکە دەبێت . 
    ئاماژەی بەوەشکرد"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، تیشک دەخاتە سەر مەلەفی چارەسەرکردنی ناڕەزایەتییەکانی دەسەڵاتی دادوەری و جارێکی تر بونیادنانەوەی ، هەروەها میکانیزمی گەڕانەوەی ئاوارەکان وچارەسەری ناڕەزایی هاوڵاتیان، کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ نەینەوا گوێبیستی بوو .