وەزیری تەندروستی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانە لە (15) پارێزگا و شارێکی پزیشکی لە مەعەسکەر ڕەشید دەخاتەروو

ناوخۆ
  • 19-05-2023, 18:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی ، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وردەکاری دروستکردنی 15 نەخۆشخانە لە 15 پارێزگا و دروستکردنی شاری پزیشکی لە مەعەسکەر ڕەشید خستەروو . 
    حەسناوی رایگەیاند : لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومیەکەی " محمد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، وەزارەتەکەی بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان،کە لە قۆناغی یەکەمدا دەستمانکردوە بە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کازمیە و نەخۆشخانەی کندی و نەخۆشخانەی ئیبن بەلەد، هەروەک دوێنێ قۆناغی دووەمی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن بەلەدمان کردەوە
    ووتیشی : 10 نەخۆشخانە لە پارێزگاکان لەژێر نۆژەنکردنەوەدان، و دوای پەسەندکردنی بودجە، ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی بەغدا نۆژەن دەکرێنەوە، جگە لەوەش پڕۆژەیەک هەیە بۆ دروستکردنی 15 نەخۆشخانە لە 15 پارێزگا بە توانای 100 قەرەوێڵە، وە بەنیازین وەبەرهێنان لە مەعسکەر ڕەشید بکەین و شارێکی پزیشکی دروست بکەین، کە بەشێکی وەبەرهێنانە و بەشێکیشی لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوەیە .
    "حەسناوی" ئەوەشی خستەروو :- کە لە کەرخ پڕۆژەمان هەیە و لە ژمارەیەک پارێزگا پڕۆژەمان هەیە، هەموو ئەمانەش لەلایەن حکومەتی ئێستاوە بەپێی خشتەی کاتی و بەپێی ستانداردە ئەندازیارییە کارپێکراوەکان جێبەجێ دەکرێن.