عێراق لەگەڵ ئیمارات رێککەوت لەسەر وەرگرتنەوەی داواکراوان و پارەی دزراو بە قاچاخ براو بۆ ئەو وڵاتە

ناوخۆ
  • 19-05-2023, 14:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی "دادوەر حەیدەر حەنون"سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی،دووپاتیکردەوە کە دەزگاکانی چاودێری لە عێراق هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە لە رووبەرووبونەوەی گەندەڵی، ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری و دەستەی دەستپاکی وەک سێ لایەنی هەماهەنگ لە وڵاتدا بەردەوامن لە بنبڕکردنی گەندەڵی لە جەستەی دەوڵەت.
    بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"حەنون " لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ "عەبدوڵڵا بن سوڵتان بن عەواد نوعیمی" وەزیری دادی ئیماراتی لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات ، رایگەیاند: دەستەی دەستپاکی لە عێراقدا بە دوو ڕێڕەو کاردەکات، یەکەمیان: وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی لە گەندەڵی بەدەست هاتوون، دووەمیان: ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە گەندەڵی هەیە راپێچی دادگای دەکات، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
    سەرۆکی دەستەکە ڕوونیشیکردەوە، "سەرکەوتنی دەستپاکی لە وەرگرتنەوەی سەرچاوەکانی بەگەندەڵ براو و خێراکردن لەوەرگرتنەوەی ، بەشداریکردنە لە بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز، هەروەها متمانەی هاووڵاتی بە دەوڵەت بەهێزتر دەکات، هەروەک پێناسەکردنی ئەو ئەرکانەی بە سندوقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق سپێردراوە.
    لای خۆیەوە وەزیری دادی ئیمارات ستایشی "دەزگاکانی چاودێری لە عێراقی کرد کە بەو خێراییە رێکارەکانی داواکردن بۆ ڕادەستکردن لەو وڵاتانە دەکەن کە سزادراوەکان تێیدا نیشتەجێن.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لایەنی ئیماراتی مەلەفی داواکردنی وەرگرتووە و لە ژێر ڕێکارەکانی پرۆتۆکۆڵی دادوەریدان.
    هەروەک وەزیری دادی ئیمارات دووپاتیکردەر لەسەر "پشتیوانی خۆی بۆ دەزگای دەوڵەتی عێراق کە هەوڵی بنڕکردن و نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی دەدات، و داوای هاوکاری زیاتر لەو بوارەدا دەکات.