حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە باکووری شاری بەغداد ئەنجامدەدات

ئەمنی
  • 16-05-2023, 10:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی لە ناوچەی تاڕمیە ئەنجامدا.
    بەیاننامەی حەشدی شەعبی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێک لەلیوای 12 ی حەشدی شەعبی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسۆنێکی فراوان لە ڕۆژاوای ناوچەی تاڕمیە.
    وتیشی کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکە بەمەبەستی گەڕان بەدوای تیرۆریستانی داعش و پاراستنی ئەمنیەتی باکووری شاری بەغدا ئەنجام دەدرێت.