وەزیری گەیاندن داواکاری بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوە وزارییەکان رەتدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 15-05-2023, 16:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"هەیام یاسیری " وەزیری گەیاندن، داواکاری بە بڕینی ئینتەرنێتی لە کاتی تاقیکردنەوە وزارییەکانی بۆ پۆلە کۆتاییەکان ڕەتکردەوە.
    "یاسیری"لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"وەزارەتی پەروەردە داوایەکی پێشکەش کردون بۆ بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لەکاتی تاقیکردنەوە وزارییەکاندا، وەک ئەوەی هەموو ساڵێک ئەو رێکارانە ئەنجامدەدرا. 
    ئاشکراشیکرد"وەزارەتی گەیاندن داواکارییەکی ڕەتکردۆتەوە بۆ بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کاتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوە وزارییەکان ، بەڵام ڕەتمانکردۆتەوە . 
    هەروەک "یاسیری " ئاماژەیپێدا کە "وەزارەتی گەیاندن بەدواداچوون بۆ مەلەفی هەڵدانی مانگی دەستکرد لە عێراق دەکات.
    شایەنی باسە پێشتر وەزارەتی گەیاندن ڕایگەیاندبوو" کە ڕەزامەندی بۆ هەڵدانی یەکەم مانگی دەستکردی عێراقی بەدەستهێناوە.