هەواڵگری سەربازی 5 تیرۆریستی مەترسیداری لە سێ پارێزگادا دەستگیرکرد

ئەمنی
  • 15-05-2023, 16:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی مەترسیدار لە کەرکوک و ئەنبار و سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەیاننامەکەیدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست ، لە بۆسەیەکی توندا لە ناحیەی زاب و گوندی عەیثە،لە ئەنجامدا 5 تیرۆریست دەستگیرکران ، کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراون بەپێی بڕگەکانی مادەی 4 ی تیرۆر لە قەزای شڕگات و حەویجە و رومادی، کە لەنێویاندا تیرۆریستێکی تێدابوو کە لە کاتی هێرشەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعشدا دامەزراوەی حکومی لە ناوچەی زاب سووتاندبوو.