لە دەروازەی ئەبو فلوس (5) بارهەڵگر دەست بەسەرداگیران

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 17:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتی دەروازەی ئەبوفلوس ، توانی دەست بەسەر (5) بارهەڵگردا بگرێت کە 166 تۆن (پارچەی شەشیشی لەخۆگرتبوو.
    دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە "لە ڕێگەی پشکنینی ئەو مامەڵە گومرگیانەی کە لەلایەن دەروازەی گومرگی ئەبوفلو سەوە تەواوکراوە، دەرکەوتووە کە نوسراوی تاقیکردنەوەکە هاوپێچ کراوە بە مامەڵەکە بەروارێکی کۆن، پێش هاتنی کاڵاکان، و ئەمەش بە پێشێلکردنی مەرج و کۆنترۆڵەکانی پشکنینی پێشوەختە دادەنرێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " تۆمارێک لە دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی ڕێکخراوە و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئەبوفلۆس کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کە گەرەنتی پشکنینی مادەکە و دڵنیابوون لە گونجاوی ماددەکە دەکات.