حکومەت پلانێکی نوێ بۆ دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزی مرۆیی ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 17:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بازرگانی جێبەجێکردنی پلانێکی نوێی ڕاگەیاند کە دەرفەتێکە بۆ دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران، هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی کەرتی تایبەت دەکات لە بنیاتنانی دامەزراوە ئابوورییەکان.
    "محەمەد حەنون " بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەرتی تایبەت لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەبەشداری نوێنەری پڕۆژە مامناوەند و بچووکەکان و نوێنەرانی کەرتی حکومی ئەنجامدرا ، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە گوێگرتن بوو لەو کێشە و بەربەستانەی کە بەردەم دێتە بەردەم کاری خاوەن پڕۆژە مامناوەند و بچووکەکان.
    راشیگەیاند : کە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، کاریان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، کە ئامانجی پاڵپشتیکردنە لە کەرتی تایبەت ، بەهۆی ڕۆڵی گەورە و ناوازەی لە بنیاتنانی دامەزراوە ئابوورییەکاندا.
    ئاماژەی بەوەشکرد"پاڵپشتییەکە دەرفەتێکە بۆ دامەزراندنی هێزی مرۆیی بە ژمارەیەکی زۆر.
    ئاشکراشیکرد" کە بەڕێوەبەرایەتییەکە کاریان کردووە لەگەڵ نزیکەی 36 دامەزراوە کە نوێنەرایەتی کەرتی تایبەت و سەندیکا و یەکێتیەکان دەکات، بەو پێیەی هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت جیاوازە، و کارەکان بەردەوامن بۆ دامەزراندنی چالاکی و بۆنەی دیکە.