وەزیری تەندروستی هەوڵێکی وەزارەتەکەی بۆ هێنانی پزیشکانی ڕاوێژکار بیانی بۆ نەخۆشخانەکان ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 14-05-2023, 16:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی ، خستنەرووی دابینکردنی کادیری بیانی وەک پزیشکی ڕاوێژکار بۆ نەخۆشخانەکان ڕاگەیاند.
    "حەسناوی" لە کاتی گفتوگۆکردن کە لە چوارچێوەی میوانداریکردنی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەرێوەچوو و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ، ڕایگەیاند" سەنتەرە تەندروستییەکان لە چەند پارێزگایەک پێویستیان بە کەلوپەل هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
    جەختیشی لە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ ئەم پڕۆژانە کردەوە ، هەروەک پێویستی زیادکردنی ڕێژەی دابینکردنی کڕینی دەرمان، بەو پێیەی خەرجییە حوکمییەکان بۆ کڕینی دەرمانە.
    "حەسناوی" ووتیشی" ئۆفەر هەیە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە ، کە پێشکەش دەکرێت بۆ دابینکردنی کادیری ڕاوێژکاری لە پزیشکانی بیانی بۆ نەخۆشخانەکان.