وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكردنی پلانێكی ستراتیژی كاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 14-05-2023, 16:44
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی ناوخۆ ئامادەكردنی پلانێكی ستراتیجی كاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق هەنگاوی گەورەی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكاندا ناوە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لیوا خالید محەننا لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : وەزارەتی ناوخۆ پلانێكی ستراتیژیی كاریگەری ئامادەكردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان لەسەر بنەمای دروستكردنی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، بە وەسفكردنی ئەوەی كە تاوانی ماددە هۆشبەرەكان رێڕەوێكی نیشتمانی و مەترسییەكانی دەگاتە وڵاتانی دراوسێ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە چارەسەرە كاریگەرەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە، كاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدایە و ئاماژەی بەوەشكرد: بانگهێشتكردنی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی گرنگە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : عێراق لەماوەی كۆتاییدا لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا هەنگاوی گەورەی ناوە، بەو پێیەی دەستیان بە باندە گەورەكانی ماددە هۆشبەرەكان كەوتووە و داتا و بناغەكانی بەدواداچوونیان بۆ دانراوە، ئەمە جگە لە دەستگیركردنی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەر و بڕێكی زۆر لە كەرەستە و هەوڵەكان بەردەوامن بۆ كۆتاییهێنان بەم دیاردەیە.