دەستگیرکردنی 8 تیرۆریستی داعش لەکرکوک ڕاگەیاند

ئەمنی
  • 25-04-2023, 16:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی 8 تیرۆریستی لەکرکوک ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی ئاژانسی هەواڵگری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی زانیاری زۆر ورد ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانی 8 تیرۆریست لە چەند ناوچەیەکی کرکوک دەستگیربکات کەبەپێی ماددەی چواری تیرۆر تۆمەتبارکرابوون .
    وتیشی تیرۆریستەکان دانیان نا بە تاوانەکانی خۆیان کە لە بەناو دیوانی سەربازانی سەربەداعش کاری تیرۆرستیان ئەنجام دابوو، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە وتەکانیان تۆمارکراو ڕێکاری یاساییان بۆ گیرایە بەر.