فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا سەركەوتنی پلانی جەژن ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 24-04-2023, 21:51
  • +A -A

    بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا فەریقی روكن ئەحمەد سەلیم سەركەوتنی پلانەكەی بۆ دەستەبەركردنی كەشوهەوای جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند.
    فەریق روكن سەلیم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پلانەكە لە چوارچێوەی بەشەكانی بەرپرسیارێتی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا سەركەوت، كە لە ڕێگەیەوە مزگەوت و حوسێنی و بازاڕ و شوێنی كۆبوونەوە و مۆڵ و شوێنی كات بەسەربردن مسۆگەر كرا سەرەڕای قەرەباڵغی زۆری لەلایەن هاووڵاتیانەوە ،جیا لە پلانی دەستەبەركردنی پاراستن بۆ پایتەخت لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەكارییەكان بۆ پلانی جەژن لە پانزەی نیسانەوە واتا (7) ڕۆژ پێش جەژن دەستیپێكردووە و ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا بەتایبەتی باكوور و باشووری و ناوچەكانی دیكەی ناوەوە ئەنجامدراوە ، دوای ئەوەی یەكەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لەگەڵ یەكەكانی دیكە بەهێزكران لەژێر ئاڕاستەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا و ئۆپەراسیۆنەكان بریتی بوون لە پشكنینی هەندێك شوێن و چالاككردن و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن و دەستگیركردنی داواكراوان بەپێی مادەی 4/تیرۆر، وەك هەروەها ئەوانی تریش بە تۆمەتی تاوانكاری.
    هەروەها وتیشی: زانیاری بەدەست سەركردایەتی كەتووە بە مەبەستی چەتەتیرۆریستەكانی داعش ئاشكرا كردووە بۆ تێكدانی كەش و هەوا، هەروەها ئۆپەراسیۆن بۆ پووچەڵكرندنەوەی پلانەكانی دوژمن لەجەژندا ئەنجام دراوە و پێش ئەوەش لەرەمەزاندا ئۆپەڕاسیۆنی تر ئەئجامدراوە بۆ ڕەواندنەوەی هەڕەشەكانی داعش.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پلانی ئەمساڵ بە نەبڕینی هیچ ڕێگایەك جیاكرایەوە، تەنانەت لە دەڤەری كەرادەشدا كە بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردووەوە داخرابوو، و لەلایەن (4) هەزار كارمەندی هەواڵگرییەوە بەهێزكرا و هەوڵە یەكگرتووەكان بووە هۆی ئەوەی كە ئاسمانی ناوچەكە مسۆگەر بكرێت بەتەواوی.