بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە دیوانیە دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 23-04-2023, 21:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی بازرگانێکی مادەی هۆشبەر و هەوڵێکی هێنانی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر بۆ پارێزگای دیوانیە پوچەڵکردەوە.
     وەزارەتی ناوخۆ، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"هێزەکانی دژە بە تاوان لە فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە توانیان یەکێک لە تۆمەتبارەکانی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیربکەن، هەروەها دەستیان بەسەر بڕێک لەمادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا بگرن ، لەگەڵ چەند کەرەستەیەکی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر .
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" تۆمەتبار دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگای پەیوەندیدار کراوە بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت.