ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەكان: 4000 كارمەندی هەواڵگری بۆ پشتگیری پلانی جەژن بڵاوكراونەتەوە

ئەمنی
  • 22-04-2023, 19:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ شەممە، بڵاوكردنەوەی 4000 كارمەندی هەواڵگری پشتڕاستكردەوە بۆ پشتیوانیكردنی پلانی پاراستنی جەژنی ڕەمەزان، هاوكات داوای لە هاوڵاتیان كرد هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن.
    وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ئامادەكاری پلانی جەژن لە پانزەی نیسانەوە دەستیپێكردووە و ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە ئەنجامدراوە بۆ پاراستنی ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا و گەڕان و بەدواداچوون بۆ كەسانی داواكراو لە ناوچەكانی پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ پلانەكە نەبووە هۆی بڕینی شەقامەكان و ئەمەش بۆ یەكەمجارە ڕوودەدات و پێویستە هاوڵاتیانیش پابەند بن بە پیاوانی ئەمنی و ئۆتۆمبێلەكانیان لەو ناوچانەدا ڕانەگرن كە خەڵكی تێدایە بۆ ڕێگریكردن لە قەرەباڵغی هاتوچۆ، لەگەڵ گرنگی ڕاپۆرتكردنی هەر حاڵەتێكی گوماناوی بۆ دڵنیابوون لە كەشێكی تەواو سەلامەت.
    وتیشی: هەموو یەكە ئەمنییەكان بەشداری لە پلانی جەژندا دەكەن كە لەلایەن وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگای دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگریی نوێنەرایەتی دەكرێن، و هەروەها 4000 كارمەندی هەواڵگری بە جلی مەدەنییەوە بڵاوكراونەتەوە.