ئاسایشی نیشتیمانی پلانێکی تیرۆریستان لە کرکوک پووچەڵ دەکاتەوە

ئەمنی
  • 22-04-2023, 15:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئەمنی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە پلانێکی تیرۆریستی لە کەرکوک پووچەڵ کردوەتەوە.
    دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە کەرکوک بە هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانی دوو تیروریستی داعش دەستگیربکەن کە یەکێکیان نازناوی ئەبوودوجانەیە.
    وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی یاداشتی دادوەری ئەنجامدرا، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان نا بە تاوانەکەی خۆیان کە ویستویانە هێزە ئەمنیەکان و هاوڵاتیان بەئامانج بگرنو سەقامگیری بازاڕەکان تێکبدەن.
    هەروەها یەکێک لەتیرۆریستەکان پێشتر بەشداریلە چەندتەقینەوەیەکدا کردبوو و مەفرەزەکانی پۆلیسی بەئامانج گرتبوو.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دانپیانانی تاوانباران تۆمارکراو ڕادەستی لایەنەکانی پەیوەندیدار کران بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.