ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد: پلانی جەژن بەڕەوانی بەڕێوەدەچێت

ئەمنی
  • 22-04-2023, 14:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد جەختی لەوەکردەوەکە پلانی جەژن بەڕەوانی بەڕێوەدەچێت.
    یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد عەمید ئێحسان عەبدولخالق لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی سەرجەم هێزەئەمنیەکانی وەزارەتی ناوخۆو بەرگری و ئاژانسەکانی هەواڵگری بەشداری لە پلانە ئەمنیەکەدا دەکەن کەتایبەتە بە جەژنی ڕەمەزان، ڕوونیشی کردەوەکە هێزەئەمنیەکان ئاسایشی مزگەوت و حوسەینیەکان و شوێنە گەشتیاریەکان دابیندەکەن.
    وتیشی کە باری ئەمنی لەبەغداد زۆرباشە و هێزەئەمنیەکان گورزی کەمەرشکێنیان وەشاندوەتە تیرۆرستان، ئاماژەشی بەوەکردکە دابڕین لە ڕێگاوبانەکاندا نیە تەنها لەڕووی تەکنیکیەوە نەبێت.