فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانان لە دەرەوەی كەركوك كەوتە خوارەوە

ئەمنی
  • 22-04-2023, 13:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانان لە دەرەوەی پارێزگای كەركوك كەوتووەتە خوارەوە.
    بەیاننامەیەكی هاوپەیمانان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانان بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆ بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق تووشی شكستی میكانیكی بووە و لە باشووری كەركووك كەوتووەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەخێرایی شوێنی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەیان پاراستووە و لەهەمان كاتدا كارمەندانی خزمەتگوزاری هاوپەیمانان ناوچەكە بە تەقینەوەیەكی كۆنترۆڵكراو پاككرایەوە و هیچ زیانێكی گیانی و زیان بە ژێرخانی مەدەنی نەگەیشتووە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی هاوپەیمانان توانای هەواڵگری و چاودێری و سیخوڕی گرنگ بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەبەخشن، ئەمەش وادەكات ئۆپەراسیۆنەكانی داعش لە سەرانسەری ناوچەكەدا شكست بێنێ و بە ئاماژەدان بەوەی كە هێزی ئەركی هاوبەش-ئۆپەراسیۆنی ( عزم صلب) ئامۆژگاری و هاوكاری و توانای هێزە هاوبەشەكان لە عێراق و سوریا دەكات بۆ دڵنیابوون لە شكستی هەمیشەیی داعش.