ئاسایشی نیشتمانی لە چوار پارێزگاردا 10 تۆمەتباری تیرۆرست دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 19-04-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری تیرۆریستی لە چوار پارێزگاری ڕاگەیاند.
    بەیاننامەیەكی ئاسایشی نیشتمانی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی لە پارێزگاكانی (نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار، و بەغدا) ئەنجامداوە". 
    ڕوونیشیكردەوە، "لە نەینەوا، و دوای بەردەستبوونی زانیاریی پشتڕاستكردنەوەی بوونی (3) كەس لە ئامانجە پێویستەكانەوە لەلای ڕاستی پارێزگاكە، بۆسەیەكی ورد و درشت دانرا و كوژان.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكان توانیان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و بەغدا، و دوای چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان، ٦ تۆمەتبار دەستگیربكەن كە تۆمەتبارن بە تیرۆر كە فەرمانی دەستگیركردنی دادوەرییان بۆ دەرچووە".
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "قسەی سەرجەم تۆمەتباران تۆمار كران و ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری كارامە كران بۆ ئەوەی بە پێی یاسا ڕێكاری پێویست بەرامبەریان بگرنەبەر".