ئۆپراسیونە هاوبەشەکان پلانی خۆی بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 19-04-2023, 04:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA ئامینە سلامی
    فەرماندەیی ئوپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پلانی جەژنی ڕەمەزانی خستە ڕوو .
    وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا تحسین خفاجی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پلانێکی تۆکمەی بۆ ڕۆژانی جەژن ئامادەکردووە کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات و ڕۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبێت .
    وتیشی پلانەکە کۆششی هەواڵگری دەگرێتە خۆ و زیاتریش ئەوشوێنانە دەگرێتەوە کە گومانی تیرۆریان لێدەکرێت.
    هەروەها پلانەکە کۆششی ئاسمانی وچڕکردنەوەی کاری هەواڵگری لەخۆدەگرێت لە شوێنە پیرۆزەکاندا کە قەڕەباڵغیەکی زۆریان لێیە.