شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی تیرۆریستێکی سەربە گروپی زات سەواڕی دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 18-04-2023, 13:23
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە تیرۆرستێکی دەستگیرکردووە .
    شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عێڕاقی توانی یەکێک لە ئامانجەتیرۆریستیە گرنگەکان بپێکێت کەلە گروپی زات سەواڕی کاری تیرۆریستی لە چەند پارێزگایەکدا ئەنجام داوە، بەتایبەتی لە سامەڕڕا و پاشانیش لە لای داعش کاری کردووە لە شاری کرکوک.
    وتیشی کە پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە لەپارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو کە ماوەی 10 مانگی خایاند ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر لەپارێزگاکە.