وەزارەتی ناوخۆ: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سنوربەزاندن و ماددەی هۆشبەرەکان

ئەمنی
  • 17-04-2023, 16:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"وەزارەتی ناوخۆ" دەستگیرکردنی گروپێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەوە ڕاگەیاند کە پەیوەندییان بە چەند وڵاتێکەوە هەیە، هاوکات ئاماژەی بە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی ناوچەکە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی سنور بەزاندنەکان.
     لیوا" خالید مەحەننا" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"تاوان هەیە کە بە تاوانی نێودەوڵەتی دادەنرێت کە سنوورەکان دەبەزێنێت، وەک بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەو پێیەی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتێکەوە دێت بۆ وڵاتێکی تر.
    راشیگەیاند " کە زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە مادەی هۆشبەری لێیەوە دێت ئەفغانستانە، هەروەها لە ڕێگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەروات .
    سەبارەت بە حەبی هۆشبەریش ئەوەی خستەروو" کە ئەو ماددانە لە ڕێگەی لوبنان و سوریاوە بە بەزاندنی سنوورەکان تێدەپەڕن.
    "مەحەننا" ئاماژەی بەوەشکرد"ئەو تاوانانە پێشتر پێویستی بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گفتوگۆکردن و ئەنجامدانی ڕێککەوتنی هاوبەش و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش هەبووە کە وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ڕابردوودا کردوویەتی، بەو پێیەی وەزارەت کاری لەسەر یاداشتەکان کردووە ، بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ شانشینی عەرەبستانی سعودی و هەموو وڵاتانی ناوچەکە. 
     لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەم هەوڵ و هاوکارییە لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان بووە هۆی دەستگیرکردنی چەندین گروپ کە پەیوەندییان لەگەڵ چەند وڵاتێکدا هەیە ، کە "لەم وڵاتانە مەبەستمان بڵێین کارئاسانی دەرچون و پەرینەوەیان بۆ دەکرێت ، کە رەنگە پەیوەندی بە سیاسەت و حکومەتی ئەو وڵاتەوە نەبێت ، بەڵکو زیاتر پەیوەندی بەو کەس و لایەنانە هەیە کە ئەو گروپانە کاریان لەگەڵ دەکەن ، لە کارئاسانی بۆ کاروباری نێوان وڵاتان بۆ تێپەڕاندنی بڕی ماددە هۆشبەرەکان.